ئه‌وروپائینگلتەرا

براکەی ئەگوێرۆ هێرش دەکاتە سەر گواردیۆلا

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێڵسی، دوایین یاری خۆی بە درێسی ئەو یانەیە کرد و براکەشی هۆکاری جیابونەوەی لە یانەکەی ئاشکرا دەکات.

دوای یارییەکەی شەوی رابردووی نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە دوایین یاری یاریزانەکەی تانگۆ بوو بۆ ستیزن، برای ئەو یاریزانە لە تویتێکدا هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەلایەن کارگێری یانەکەی ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی ” لەو کاتەی کە گواردیۆلا بوو بە راهێنەری ئەو یانەیە، هیچ کاتێک پەیوەندی لەگەڵ براکەم باش نەبوو ویستی ئەو مانەوەی نەبوو لە یانەکەی ”.

ئەم تویتەی برا ئەگوێرۆ لەکاتێکدایە، راهێنەرەکەی ستیزن هەفتەی رابردوو دوای کۆتایی هاتنی پرێمەرلیگ بەچاوی گریانەوە ماڵئاوایی لە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی کرد و بە شێوەیەکی ناراستەوخۆش پەیوەندی کردنی بە یانەی بارسێلۆنا باس کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button