ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

کوندێ: هاوینی داهاتوو ریزەکانی سێڤییا جێدێڵم

یاریگا
ژول کوندێ، بەرگریکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی سێڤییای ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە راشکاوانە باس لە داهاتووی دەکات و دەڵێت ئەم هاوینە یانەکەی جێدێڵێت.

بەرگریکارە لاوەکەی کەلەشێرەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ RMC Sport سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەکەی گووتی ” من بریاری خۆمدا کە هاوینی داهاتووم یانەکەم جێبێڵم، بەڵام تاوەکو ئێستا وێستگەی داهاتووم ئاشکرا نەکردووە و دەمەوێت لە یانەیەکی گەورەتر یاری بکەم، من هەمیشە حەز بە رکابەری دەکەم، بۆیە دەمەوێت یاری بۆ یانەیەک بکەم کە رکابەری بەدەست هێنانی ناسناوەکان دەکات ”.

کوندێ 22 ساڵ لەوەتەی ساڵی 2019 یاری بۆ یانەی سێڤییا دەکات و گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2024 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و نرخەکەشی لە ترانسفێرمارکێت بە 60 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button