ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

فەرمی: ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی پاریس سان جێرمان كۆتایی هات

یاریگا- 

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە شێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی یانەكەی كۆتایی هاتووە.

كەمێك پێش ئێستا پاریس سان جێرمان لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ماركۆ ڤێراتی لە ئەژنۆی ڕاستیدا تووشی پێكان بووە و چاوەڕوان دەكرێت 4-6 هەفتە لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كە لیڤین كورزاواش پێكانی هەیە و بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

پاریس سان جێرمان لە ڕیزبەندی دووەمی خولی فەڕەنسی دێت و بە جیاوازی سێ خاڵ لە لیلی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button