یاریگا–
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا پێیوایە بریارێکی دروستی داوە بۆ مانەوەی لە یانەکەی و بەردەوام بوون لەگەڵیان.
یاریزانەکەی نێرازۆری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لیبرۆ گووتی ” راستە بارسێلۆنا منیان وسیتبوو، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی، گواستنەوەکە سەری نەگرت و لەگەڵ یانەکەم بەردەوام بووم و خۆشحالیشم بە مانەوەم لە یانەکەم و بریارێکی دروستمدا. سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەم بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدریدیش هیچ ئاگاداری ئەم بابەتە نیم، گرێبەستم لەگەڵ یانەکەم ماوە و بەرێوەبەری کارەکاریشم راسپاردووە بۆ ئەوەی لەسەر نوێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە بکات ”.
مارتینێز هاوینی رابردوو لەلایەن کارگێری یانەی بارسێلۆنا هەولێکی زۆری بۆ درا، بەڵام دواتر لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بوو و ئێستاش دەنگۆیەک هەیە کە ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات.