ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئاڵوگۆڕیەكی دیكە دەكرێت لە نێوان بارسێلۆنا و یوڤێنتوس

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كەوا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕی دیكە دەكەنەوە ، لە ماوەی داهاتوودا.

هاوینی ڕابردوو هەردوو یانە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕییان كرد بە پەیوەندیكردنی ئارسەر میلۆی بەڕازیلی بە ڕیزەكانی یوڤێنتوسەوە بەرامبەر پەیوەندیكردنی میرالیم پیانیچی بۆسنی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی ”ڕاك 1″ی كەتەلۆنی لە ئێستادا هەردوو یانە بیر لە مامەڵەیەكی ئاڵوگۆڕی نوێ دەكەنەوە كە دووبارە یەكیان پیانیچە.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد بێگومان گفتوگۆ دەكرێت لە نێوان بەرپرسانی یانەكە لە پێناو گەڕانەوەی پیانیچ بۆ یوڤێنتوس و پەیوەندیكردنی ڕۆدریگۆ بێنتانكور بە بارسێلۆناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button