ئیتاڵیا

مۆرینهۆ داوای ئایسکرێمەکەی دەکات

خۆزێ مۆرینهۆ وەڵامی ئەو خاوەن ساردەمەنییە دەداتەوە لە رۆما کە ناوی یەکێک لە ئایسکرێمەکانی بە ناوی ئەو راهێنەرەوە کردووە.

لە هەواڵێکی کتوپڕدا راگەیەندرا خۆزێ مۆرینهۆ وەرزی داهاتوو دەبێتە راهێنەری رۆمای ئیتاڵیی، ئەمەش شادی دانیشتووانی ئەو شاری لێکەوتۆتەوە و خاوەن ساردەمەنییەکیش جۆرە تامێکی تازەی داناوە و ناوی ناوە “سپێشل وەن”.

مۆرینهۆ لە ئینستاگرام داواکارییەکەی ناردووە و دەڵێت  ئایسکرێمەکەی من با  مانگۆ و شلیک بێت. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە خۆزێ ئەو دوو تامەی بێ هۆکار هەڵنەبژاردووە و ئەو دوو میوەیە رەنگی درێسی رۆمان.

خۆزێ لەم وەرزە لە تۆنتهام هۆتسپێرز دوورخرایەوە، بەڵام دوای مانگێک راستەوخۆ ئەرکێکی تازەی گرتە دەست و لە مانگی شەشەوە دەستبەکاردەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button