ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڕیاڵ مەدرید هازارد بۆ فرۆشتن دادەنێت

یاریگا-

كاردانەوەكانی ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای كرانە دەرەوەیان لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەرای نایەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرایە دەرەوە دوای ئەوەی تووشی شكست هات بەرامبەر چێڵسی بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون سێ گۆل بەرامبەر گۆڵێك.

دوا بە دوای یاریەكە هازاردی تەمەن 30 ساڵان بە پێكەنینەوە لەگەل كورت زومای بەرگریكاری چێڵسی دەركەوت.

ڤیدیۆی دیمەنەكە:

بە پێی بەرنامەی چیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی ئەو هەڵسوكەوتەی هازارد بە هیچ شێوەیەك بەسەر یانە شاهانەكەدا تێناپەڕێت و یانەكە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا یاریزانەكە بۆ فرۆشتن دادەنێت.

هازارد لە هاوینی 2019 لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە مێرینگیەوە كرد بەلام بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە سەركەوتو نەبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button