ئه‌وروپائیتاڵیا

کریستیانۆ نایەوێت لەگەڵ یۆڤێنتۆس بەردەوام بێت

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئامادەنیە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و دەیەوێت ئەو یانەیە جێبێڵێت.

ماڵپەری فەرمی کەناڵی Bein Sport ئاشکرای کردووە گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەی خانمە پیرەکە تەواو بێ هیوا بووە، بۆیە لە رێگەیەک دەگەڕێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت، ئەو یاریزانە هەموو ئامانجی بوو بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، بەڵام ئەو یانەیە هەرزوو دەرگای گەڕانەوەی لەسەر داخست، بۆیە داوای گەڕانەوە بۆ مانچێستەر یونایتد دەکات و ئەو یانەیەش ئامادەی گەڕانەوەیەتی، بەڵام موچەکەی گەورەترین کێشەیە بۆ ئەوانیش.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە دۆن بەم دواییە داوای لە خۆرخێ مێندێس بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان گفتوگۆ بکات، هەرچەندە ئەو یانەیە هەموو ئامانجیەتی میسی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button