ئیتاڵیا

فۆنسێسکا رۆما جێدەهێڵێت

یاریگا-پاوڵۆ فۆنسێسکا راهێنەری یانەی رۆما بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داوە.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڕیارەکە پێش شکستەکەیان بەرامبەر مانچێستەریونایتد دراوە بە ئەنجامی ٦-٢. خودی راهێنەرەکەش هەواڵەکانی پشتراستکردەوە کاتێک ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی “ئەم وەرزە باش دەستمان پێکرد بەڵام دوای مانگ سێ ئاستمان دابەزی چونکە یاریزانی بەئەزموونمان نەبوو، من کەسێکی پیشەگەرم و لێرە دەمێنمەوە تاوەکو سەرجەم یارییەکانی وەرز کۆتایی دێت”.

رۆما لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیدایە و لە خولی ئەورووپاش ٦-٢ تووشی شکست هاتن لە قۆناغی پێش کۆتا بەرامبەر مانچێستەریونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button