ئه‌وروپائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح: هیچ كەس لە لیڤەرپول قسەی لەگەل نەكردووم سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە داهاتووی خۆی دەكات لەگەڵ یانەكەی.

لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل تۆڕی سكای سپۆرت لە وەڵامی پرسیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپول  محەمەد سەڵاح ووتی: هیچ كەسێك لە لیڤەرپول قسەی لەگەل نەكردووم سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم ، بۆیە ناتوانم زۆر شت لەو بارەیەوە بڵێم ، هیچ كەسێك لە یانەكە باسی هیچ شتێكم بۆ ناكات ، بۆیە نازانم.

هەروەها پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ئاواتەكانی لەگەڵ لیڤەرپول ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی میسڕ لە وەڵامدا ووتی: من دەمەوێت جارێكی دیكە نازناوی پریمەرلیگ و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنمەوە.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button