فه‌ره‌نسا

ئەستێرەیەکی پاریس بەهۆی ئازارەوە بۆ یاریی داهاتوو دوورخرایەوە

یاریگا- ماوریسیۆ پۆچێتینۆ ئەستێرەیەکی یانەکەی بۆ یاریی داهاتوو دوورخستەوە کاتێک سبەینێ یانەکەی میوانداریی لینس دەکات لە میانی ڕکابەرییەکانی هەفتەی 34ی خولی فەڕەنسی.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە هۆکاری بانگهێشت نەکردنی مباپێ بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە هەستی بە ئازار کردووە لە لاقی ڕاستیدا.

پۆچێتینۆ نایەوێت سەرکێشی بەو یاریزنەوە بکات کاتێک هەفتەی داهاتوو دەبنە میوانی مان سیتی و بۆ ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە پێشت 1-2 لەسەر دەستی کوڕانی پیپ گواردیۆلا شکستیان خواردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە پی ئێس جی پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ وەرگرتنی پێشەنگ لە لیلی ڕکابەری.

بابەتی زیاتر

Back to top button