ئه‌مریکائیسپانیا

فەرمی: رۆناڵد کومان سزادرا

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی بێ رێزی کردن بەرامبەر ناوبژیوانی چوارەمی یاری یانەکەی بەرامبەر گرانادا، بەکارتی سور لە یارییەکە دەرکرا و دواتریش رووبەڕووی سزایەکی قورستر بویەوە.

لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر گرانادا بێ رێزی بەرامبەر ناوبژیوانی چوارەم کردووە، بۆیە بریارماندا ئەو راهێنەرە لە دوو یاری داهاتوو سڕ بکرێت، واتە ناتوانێت سەرکردایەتی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لەلالیگا بکات، چاوەڕێش دەکرێت بلاوگرانا تانە لەو بریارە بدات،

دوای ئەو یارییە ئاشکرا بوو کە ناوبژیوان لە راپۆرتەکەی ئاماژەی بەوە کردووە کومان بە ناوبژیوانی چوارەمی گوتووە ” چ کەسایەتیەکت هەیە ” هەر بەم هۆیەوەش سزادرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button