خوله‌کانی دیکە

رۆناڵد کومان بووە راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، دوای ئەوەی ساڵی 2020 وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هێنا، جارێکی دیکە ئەو پۆستەی وەرگرتەوە.

هەژمارەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا، وێنەی ساتی واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەلایەن راهێنەرە نوێیەکەیان بڵاوکردەوە، ناوبراو دوای نزیکەی سێ ساڵ لە وازهێنانی پۆستەکەی، جارێکی دیکە گەڕایەوە و لە شوێنی لویس ڤان گال، بوو بە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

رۆناڵد کومانی 58 ساڵی پێشتر لە ساڵی 2018 تاوەکو 2020 راهێنەرایەتی پرتەقالیەکانی کرد و پاشان وازی لە پۆستەکەی هێنا، بوو بە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button