ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

چاڤی داوای یاریزانێکی بایرن میونشنی کردووە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، پاش دوورخستنەوەی رۆناڵد کومان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان، بریارە چاڤی هێرناندێز وەکو راهێنەری نوێ یانەکە دەستنیشان بکرێت.

تۆنی خوان مارتی رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی بلاوگرانا لەگەڵ راهێنەرەکەی یانەی سەدی قەتەری گەیشتووەتە رێکەوتن و، ئەو راهێنەرە داوای لەو یانەیە کردووە زستانی ئەمساڵ کینگسلی کومان، یاریزانی فەرەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

کومان تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و، تاوەکو ئێستا چەندینجار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button