ئه‌وروپا

قۆناخی پێشکۆیایی نەیشنزلیگ: هۆڵەندا – کڕواتیا

یاریگا

دوای نزیکەی هەشت مانگ جارێکی دیکە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و لە یەکەم یاریی قۆناغی پێشکۆتایی، هەردوو هەڵبژاردەی هۆلەندا و کڕواتیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 21:45 بە کاتی هەولێر لە یاریگای فێینۆرد هەڵبژاردەی هۆلەندا لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی نەیشن لیگ میوانداری کڕواتیا دەکات، براوەی یارییەکە راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ یاریی کۆتایی و لەوێش چاوەڕێ براوەی نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەکات.

پێش یارییەکە رۆناڵد کومان راهێنەری پرتەقالیەکان نەیشاردەوە یارییەکی قورس چاوەڕێ ئەوان دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا لە وڵاتی خۆیان یاریی دەکەن و چانسێکی باشیان هەیە بۆ سەرکەوتن.

ئێمە رووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی بەهێز دەبینەوە، ئەوان لە ماوەی ساڵانی رابردوو ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە، بۆیە یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات، لە هەمان کاتدا ئێمە لە وڵاتی خۆمان یاریی دەکەین و چانسێکی باشمان هەیە بۆ سەرکەتن و هەموو ئامانجیشمان بردنەوەیە لەو یارییە و گەیشتن بە یاریی کۆتایی

هەڵبژاردەی هۆلەند لە دوو وەشانی رابردووی نەیشن لیگ جارێک گەیشتووەتە قۆناغی پێشکۆتایی و لەوێش براوە بوو و دواجار خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی ناسناوەکە.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی کرواتیا بە سەرکردایەتی لوکا مۆدیچ بۆ جاری یەکەمە دەگاتە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانتیەکە و هەموو ئامانجیانە بۆ جاری یەکەم یاریی کۆتایی خولەکە تاقی بکەنەوە.

کڕواتیەکان لە قۆناغی یەکەم لە کۆی 6 یاریی ئەم قۆناغە 4 بردنەوە و بەرامبەربونێک و دۆڕانێکیان هەبوو و وەکو پێشەنگی ئاستی یەکەم لە کۆمەڵەی یەکەم خۆیان گەیاندە قۆناغی پێشکۆتایی.

پێش یارییەکە لوکا مۆدریچ کاپتنی هەڵبژاردەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی باسی لە دۆخی هەڵبژاردەکەی و هەروەها چارەنوسی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید کرد، لوکا هەروەها باسی لە چوونی کەریم بێنزێما لە یانەکەشی کرد.

من تەنها سەرنجم لەسەر هەڵبژاردەکەمە و ئێستا کاتی ئەوە نیە باسی بابەتەکانی دیکە بکەین، تەنها ئەوە دەڵێم پێشتر قسەی خۆم لەبارەی داهاتووی خۆم کردووە و هیچ شتێکی دیکە ناڵێم. بێگومان چوونی یاریزانی هاوشێوەی کەریم بێنزێما لە یانەکەمان باش نیە، بەڵام ئەو ئازادە و دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بڕیار لەسەر چارەنوسی بدات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم

هەڵبژاردەکانی هۆلەندا و کرواتیا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا توانیویانە وەکو پێشەنگی ئاستەکانی کۆمەڵەی یەکەم بگەنە قۆناغی پێشکۆتایی نەیشن لیگ، واتە ئەو چوار هەڵبژاردەیە راستەوخۆ سەردەکەون بۆ یۆرۆی2024 ئەگەر لە پاڵاوتنەکانیش سەرکەوتوو نەبوو، ئەگەر لەوێش سەرکەوتوو بوون، ئەوان باشترین هەڵبژاردەی کۆمەڵەکەیان لە شوێنی ئەوان سەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button