خوله‌کانی دیکە

رۆناڵد کومان دەگەڕێتەوە

‎‎یاریگا-
‎رۆناڵد کومان، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بریارە دوای جامی جیهانی قەتەر، وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەستنیشان بکرێتەوە.

‎فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، راهێنەرەکەی پێشووی هۆڵەندا دوای ئەوەی وازی لە پۆستەکەی هێنا و، لە ریزەکانی بارسێلۆنا دەستی بە راهێنەرایەتی کرد، دوای ماوەیەکی کەم لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بریارە دوای مۆندیال بگەڕێتەوە.

‎ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە، کومان مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو لە شوێنی ڤان گال دەستبەکار دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button