ئیتاڵیا

ئاماژەی تر بەدەرکەوت بۆ گەڕاندنەوەی ئالێگری بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی یوڤی

یاریگا- بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئیتاڵیا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویان کردۆتەوە، ئاماژەی تر بەدەرکەوتووە بۆ نزیکبوونەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە وەرگرتنەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی یوڤێنتوس.

دەنگۆی زۆر هەیە کە کارگێڕی خانمه پیرەکە ئاندرێ پیرلۆ لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە ئەگەر یانەکەش بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگ و جامی ئیتاڵیاش بباتەوە. نزکیترین شوێنگرەوەشی ئالێگری دەبێت کە لە ساڵی 2014-2019 ئەو پۆستەی بەڕێوە دەبرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لاکازێتا دێلۆ سپۆرت، دوێنێ ئالێگری لە شاری تۆرینۆ بینراوە و ناوبراو ئەو خانووەی کە لەوێ هەیبوو هێشتا ماویەتی و جگە لەوانەش، کوڕەکەشی لە تیمێکی ئەو شارە یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button