ئه‌وروپائیسپانیا

سبەی لاپچینەکەی میسی دەفرۆشرێت

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بریاریداوە ئەو لاپچینەی کە گۆڵی ژمارە 644 پێ تۆمار کرد و ریکۆردێکی مێژوویی بەدەست هێنا، لە زیاد کردنێکی ئاشکرا بفرۆشێت و پارەکەشی پێشکەش بەنەخۆشخانەیەکی توشبووانی شێرپەنجە بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەو لاپچینەی گۆڵکارەکەی بلاوگرانا بەرامبەر ریال ڤایادۆلید توانی گۆڵی ژمارە 644 تۆمار بکات و ریکۆردی پێلێ ئەفسانەی بەڕازیل دوای 46 ساڵ بشکێنێت و ببێتە خاوەنی زۆرترین گۆڵ بۆ یانەیەک، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە زیاد کردنێکی ئاشکرا دەفرۆشرێت و پارەکەشی پێشکەش بەنەخۆشخانەیەکی منداڵانی تووشىوی شێرپەنجە دەکرێت.

میسی لەسەر ئەم لاپچینەی واژۆی خۆی کردووە و ناوی خێزان و هەرسێ منداڵەکەشی نوسیوە و چاوەڕێش دەکرێت سبەی هەر کەسێک زۆرترین پارەی پێ بدات بفرۆشرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button