ئینگلتەرا

هاری کین بوو بە براوەی خەڵاتەکانی لەندەن بۆ باشترین یاریزانی وەرز

یاریگا- ئاستە بەرزەکەی ئەم وەرزەی هاری کین بێ بەرهەم نەبوو کاتێک بە نازناوێکی تاکەکەسی شاد بوویەوە.

سەرچاوە ئینگلیزییەکان بڵاویان کردەوە کە گۆڵکارەکەی تۆتنهام بووە بە براوەی خەڵاتەکانی لەندەن وە باشترین یاریزانی وەرزەکەی پریمەرلیگ دەستنیشان کراوه.

لەسەر ئاستی یاریزانە لاوەکانیش، بۆکایۆ ساکای یاریزانی ئارسیناڵ و هەروەها بۆ ئاستی گۆڵپارێزانیش فابیانسکی لە یانەی وێست هام هەڵبژێردراون. لەنێو ڕاهێنەرانیشدا داڤید مۆیسی ڕاهێنەری هامەرز خەڵاتەکەی بردەوە.

بۆ وەبیرهێنانەوە، کێبڕکێ بۆ ئەو خەڵاتانە تەنها لەسەر ئاستی یانە لەندەنییەکانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button