ئینگلتەرا

لە پرێمەرلیگەوە چاودێری هاری کەین دەکرێت

یاریگا –

دۆخە خراپەکەی بایەرن میونخ زۆر دەنگۆی دروست کردووە نەک تەنها لە بارەی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکەیانەوە، بەڵکو ئەم جارە ئەستێرەکانیسی بە ئامانج گیراون لەلایەن یانەکانی ترەوە.

هاری کین، کە هاوینی رابردوو بە بڕی ٨٢ ملیۆن پاوەند تۆتنهامی جێهێشت دوای ساڵانێک لە نەهاتی و بێبەش بوون لە دەستکەوت، بە ئومێدێکی زۆرەوە بۆ چنگەوتنی نازناوەکان بایەرنی زلهێز و باڵادەستی ئەڵمانیای هەڵبژارد. بەڵام وا دیارە تەنها نائومێدیی بەشی دەبێت لەم وەرزەدا بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی یانەکەی پێیدا تێپەڕ دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Football Insider، یانەی چێڵسی بە وەردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و گوێیان لەو دەنگۆیانە هەڵخستووە کە گۆڵکارە مێژووییەکەی تۆتنهام زۆر دڵخۆش نییە لە ئالیانز ئارێنا.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، بلووز ئامادەیە هەمان ئەو بڕە پارەیە بادات کە بایەرن لە گواستنەوەی کەین خەرجی کرد.

بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی روون لە خودی گۆڵکارە ئینگلیزیەکە نەبینراوە بەوەی بیەوێت لە نیوەی ڕێگەدا میونخ جێ بهێڵێت و  لەگەڵ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری پێشووتریدا یەک بگرنەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button