ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی لامین یامال

ئەم وەرزە بۆ یامال کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

ئەم وەرزە بۆ لامین یامال، هێرشبەری بارسێلۆنا کۆتایی هات و ئەو ئەستێرەیە بەهۆی پێکان زیاتر لە مانگێک دادەبڕێت.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 33ـی لالیگا، بارسێلۆنا لە کامپ نۆو میوانداری سێڵتا ڤیگۆی کرد و بە تاکە گۆڵێکی لامین یامال یارییەکەی بردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم بۆ نۆ خاڵ بەرزکردەوە.

بەڵام لەە کۆتایی گێمی یەکەم گورزێکی گەور بەر بارسێلۆنا کەوت و لامین یامال بەهۆی پێکانی ماسوولکە یاریگای جێهێشت و روونی بەرداخچی لەشوێنی ئەو چووە یاریگا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، یامال بەهۆی ئەو پێکانە نزیکەی پێنج هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە و بەشداریی هیچ یارییەکەی دیکەی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا ناکات.

هاوکات هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دڵتەنگی خۆی بۆ پێکانەکەی یامال دەربڕی و رایگەیاند ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی ورد بۆ ئەو یاریزانە دەکرێت و بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button