ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

مارسێلۆ بێلسا بە هۆکاری پێکانی یاریزانانی ئۆروگوای تۆمەتبار دەکرێت

برای رۆناڵد ئاراوخۆ و یانەی فلامینگۆ هێرشی توند دەکەنە سەر بێلسا

Yariga App

یاریگا –

کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئۆروگوای تەنیا چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2026 تووشی شڵەژان و گرژییەکی ناوخۆیی توند بووەتەوە.

پاش تووشبوونی رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا، لە کاتی مەشقەکان تووشی پێکانێکی ماسوولکەیی بوو، براکەی بە شێوازێکی کتوپڕ هێرشی کردە سەر مارسێلۆ بێلسا، راهێنەری هەڵبژاردەکە. هاوکات یانەی فلامێنگۆی بەڕازیلیش بە هەمان شێوە بێلسا بە سەرکێشیکردن بە تەندروستی ئەستێرەیەکییان تۆمەتبار دەکات.

پۆستە توندەکەی برای ئاراوخۆ لە ئینستاگرام

میکایل، برای ئاراوخۆ، دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی پزیشکیی فەرمی لەسەر دۆخی براکەی، نەیتوانی تووڕەیی خۆی بشارێتەوە . ئەو لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ستۆرییەکی بڵاوکردەوە و بە توندی رەخنەی لە بێلسا و ستافی هونەریی ئۆروگوای گرت.

سوپاس بۆ ئێوە کە چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال یاریزانان تووشی پێکان دەکەن.

دۆخی ئاراوخۆ و گەشتە خێراکەی بۆ بارسێلۆنا

ئاراوخۆ لە کاتی مەشقەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا تووشی پێکانێکی سووکی ماسولکەیی لە بەشی پشتەوەی قاچیدا  هاتبوو و بە رێککەوتنی هاوبەشی نێوان ستافی پزیشکیی ئۆروگوای و یانەی بارسێلۆنا، ئاراوخۆ گەشتێکی خێرای بۆ ئیسپانیا کرد تاوەکوو لە ژێر چاودێری پزیشکانی یانەکەی چارەسەر وەربگرێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئاراوخۆ بگەڕێتەوە مۆنتیڤیدیۆ بۆ ئەوەی لەگەڵ تەواوی شاندی ئۆروگوای بەرەو کەمپی مەشقی خۆیان لە مەکسیک گەشت بکات. ئاراوخۆ بەشدار دەبێت لە مۆندیال، بەڵام بەهۆی پێکانەکەیەوە لە وەرزی سەرەتاییدا بە تەواوی ئامادە نابێت؛ بۆیە پێدەچێت یاری یەکەم بەرامبەر سعوودییە و یاری دووەم بەرامبەر کەیپ ڤێردی لەدەستبدات. چاوەڕوان دەکرێت بۆ یاری کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئیسپانیا بە تەواوی بگەڕێتەوە.

دۆسیەی دی ئاراسکایتا و توڕەیی یانەی فلامێنگۆ

تەنیا ئاراوخۆ نەبووەتە قوربانیی شێوازی مەشقەکانی بێلسا، بەڵکوو جیۆرجیان دی ئاراسکایتا، ئەستێرەی یانەی فلامینگۆش، لە کاتی چاکبوونەوەی لە پێکانێکی کۆن، دووبارە تووشی پێکانێکی ماسوولکەیی بووە لە قاچیدا و ئەویش یاریی یەکەم بەرامبەر سعوودییە لەدەستدەدات.

یانەی فلامێنگۆی بەڕازیلی بە فەرمی هێرشی کردووەتە سەر فیدراسیۆنی ئۆروگوای و رایگەیاندووە کە ستافەکە پابەندی پرۆتۆکۆڵە پزیشکییەکان نەبوون و تەندرووستی یاریزانەکەیان خستووەتە مەترسییەوە.

یانە بەڕازیلییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پشتگوێخستنی ئەم رێوشوێنانە، بە واتای پشتگوێخستنی نابەرپرسانەی ئەو وەبەرهێنانە داراییە گەورەیە دێت کە یانەکان لەسەر کڕینی یاریزانەکانیان دەیکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button