ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نیوکاسڵ یونایتد گرێبەستێک یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد گرێبەستی ئیوین جوایۆن، گۆڵپارێزی فەڕەنسی یەکلایی دەکاتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد لە گواستنەوەی ئیوین جوایۆن، گۆڵپارێزی یانەی رێمسی فەڕەنسی نزیکبووەتەوە و گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە بە بڕی 18.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەە ئینگلیزییەکە دەکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو ئەو گۆڵپارێزە 20 ساڵانییە گەشتی بەریتانیا بکات و گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ ماگپایز واژۆ بکات.

ئەم گرێبەستە لەسەر داوای ئێدی هاو، راهێنەری یانەکەیە، چونکە ماوەی خواستنەکەی ئارۆن رامسدەیڵ کۆتاییهاتووە و گەڕاوەتەوە ساوسهامپتن، هەروەها لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی نیک پۆپ لەگەڵ یانەکە کۆتایی دێت.

ئیوین یاریی بۆ یانەکانی گوینگام بی، رودیز ئاڤێرۆن، دەنکێرک و رێمس کردووە، لە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 34 یاریی یانەکەی کرد، 15 کلین شیتی کرد و 35 گۆڵی لێکرا.

Back to top button