ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

تەواو؛ ئەستێرەیەکی بایرن میونشن لە کۆتایی وەرز یانەکە جێدەهێڵێت

کۆمپانی لە ئاستی رازییە بەڵام بایرن دەستبەرداری دەبێت

Yariga App

یاریگا –

گەشتەکەی نیکۆلاس جاکسن لە بۆندسلیگا تەنیا یەک وەرز دەخایەنێت و لە کۆتایی وەرز بایرن میونشن بەجێدەهێڵێت.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرە سەنیگالییەکە لە هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی لە ئالیانز ئارێنا دەکات.

رازیبوون بەبێ مانەوە!
ئەوەی جێگەی سەرنجە، ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بایرن میونشن و کارگێڕیی یانەکە بە تەواوی لە ئاست و پیشەگەریی جاکسن رازین. یاریزانەکە توانیبووی لە ماوەیەکی کورتدا جێپەنجەی خۆی دیاریبکات، بەڵام سەرچاوەکان دووپاتی دەکەنەوە کە یانە باڤارییەکە پلانی نییە گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی و هیچ گفتوگۆیەکیش بۆ نوێکردنەوەی خواستنەکەی لە ئارادا نییە.

گەڕانەوە بۆ لەندەن و وێستگەی نوێ
جاکسن کە بە خواستن لە چێڵسییەوە هاتبووە بایرن میونشن، لە هاوینی 2026 دەگەڕێتەوە ناو ریزەکانی یانە لەندەنییەکە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، پێناچێت مانەوەی لە چێڵسی درێژە بکێشێت، چونکە ئاستە باشەکەی لەگەڵ بایرن میونشن وای کردووە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا ئارەزووی گواستنەوەی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button