ئه‌ڵمانیا

هاری کین هەڵوێستی جیاوازترە لە ئەستێرەکانیتری بایەرن لە دۆخی ئێستای توخێلدا

یاریگا –

تۆماس توخێل پاڵپشتی ئەستێرە دیارەکانی یانەکەی لە دەست داوە لەو بارودۆخەی تێیکەوتووە و داهاتووی پێوە بەندە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، لە دیارترین ئەو یاریزانانەی لە دژی تخوێلن؛ تۆماس مولەر، یوشوا کیمیچ و ماتیس دی لیختن. لە بەرامبەردا هاری کینی ئینگلیزی هەڵوێستی جیاوازترە و لە ژووری جلگۆڕین پاڵپشتی مانەوەی ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە دەکات.

باڤارییەکان لە سەرجەم رکابەرێتیەکان لە پاشەکشێی ئاشکرادان، بە جۆرێک لە کۆتا سێ یارییاندا شکستیان تووش بووە. لە بۆندسلیگا و چامپیۆنزلیگ وەک پاڵێوراو دەرنەوکەوتوون. ئەمەیش هەڕەشەی خستووەتە سەر پێگەکەی توخێل،

لە چەند رۆژی ڕابردوویشدا کێشەی نێوان ئەو ڕا‌هێنەرە و کیمیچ تەقیەوە بە تایبەت لە دوای دۆڕاندنەکەیان بەرامبەر بوخۆم و، کار گەشتە ئەوەی ئەو یاریزانە هەڕەشەی دەرچوون لە یانەکە بکات.

یاریزانێکی بایەرن نێوانی لەگەڵ توخێل تێکچووە و هاوین یانەکە بەجێ دەهێڵێت

بابەتی زیاتر

Back to top button