ئه‌ڵمانیا

یاریزانێکی بایەرن نێوانی لەگەڵ توخێل تێکچووە و هاوین یانەکە بەجێ دەهێڵێت

یاریگا –

لە کاتێکی هەستیاردا نێوانی نێوانی یاریزانێکی دیاری بایەرن میونخ و تۆماس توخێل تێک دەچێت و دەنگۆی جێهێشتن یاریزانەکە لە هاویندا بووەتە باس.

بایەرن میونخ بە خراپترین ماوەکانی خۆیدا گوزەر دەکات لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا و یاریزانەکان بە ڕوونی ڕەخنەی خۆیان و ئەنجامەکان دەکەن و چارەنووسی ڕاهێنەرەکەشیان بەندە بە یارییەکانی داهاتوویانەوە.

بۆ زیادبوونی نەهامەتیەکان، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە نێوانی یوشوا کیمیچ و توخێل تێکچووە بەتایبەت دوای دۆڕانە قورسەکەیان ٣-٢ بەرامبەر بوخۆم. بە جۆرێک کار گەشتووەتە ئەوەی هاوین ئەگەر دۆخەکە هەروا بمێنێتەوە یانەکە بەجێ دەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی باوەڕپێکراوی ئەڵمانی، کیمیچ و زۆڵت لۆفی یاریدەری توخێل بووەتە دەمەبۆڵەیان و کیمیچ پەلاماری داوە.

لە درێژەی هەواڵەکەدا ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە سەرەتای ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی ڕابردوو کە راهێنەرە ئەڵمانییە بە ڕوونی رەخبەی لە کیمیچ بووە و بە دوای ناوەڕاستکارێکی ئیرتکاز و رۆڵی سەرکردە ببینێت.

بایەرن لە هەموو بەرەکانەوە ئەم وەرزە لە پاشەکشێدایە. لە بۆندسلیگا هەشت خاڵ لە دوای لیڤەرکوزنەوە دێن و لە چامپیۆنزلیگیش یاریی چوونی ١-٠ بە لازیۆ دۆڕاندووە. ئەوانە و لە جامی ئەڵمانیایش هەر زوو کرایە دەرەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button