چامپیۆنزلیگ

“خەڵکی چاوەڕوانییەکی زۆری لە ڕیاڵ مەدریدە وەک لە ئێمه، بەڵام دەبینین چی ڕوو دەدات”

یاریگا- وا دیارە گەشبینییەکی زۆر باڵی کێشاوە بەسەر یاریزانانی تۆماس تۆخێلدا پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەی سبەینێیان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر کە لە دوای ڕۆشتنی فرانک لاماردەوە هەلی زیاتری پێ دەدرێت لەژێر ڕاهێنەرایەتی تۆخێلی هاونیشتمانی، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، له وەڵامی ئەوەی کە هەردوو یانە له ڕووی بەرگریەوە زۆر باشن و ئایا پێشبینی ئەوە دەکات یارییەکی کەم گۆڵ بێت بەرگریکارە ئەڵمانییەکە وتی: “ئێمە نازانین. ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە یاریی پێش کۆتایین. هەموو یارییەکانی پێش کۆتاییش سەخت و قورسن. ڕیا مەدرید ڕکابەرێکی گەورەیە بەڵام ئێمەش زۆر باشین. لەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە خەڵکی چاوەڕوانییەکی زۆری له ڕیاڵ مەدریدە وەک له چێڵسی، بەڵام دەبینین چی ڕوو دەدات. پێم وابێت داخراو دەبێت.”

وا بڕیارە سبەی شەو کاتژمێر 10 بە کاتی هەرێمی کوردستان بلووز ببێتە میوانی شاهانەکان له میانی یاریی چوونی سێمی فاینەڵدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button