ئینگلتەرا

کڵۆپ: ئێمە شایەنی ئەوە نین ساڵی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاری بکەین!

یاریگا- یۆرگن کڵۆپێ ڕاهێنەری لیڤەرپوول تووڕە دەرکەوت لە چاوپێکەوتنی دوای یەکسانبوونە تاڵەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ کاتێک لە خولەکی 92 گۆڵیان لێ تۆمار کرایەوە تەنها پاش دوو خولەک لە ڕەتکردنەوەی گۆڵێکیتر له دژیان لەلایەن ڤارەوە.

ئێستا ڕێدز لە پێگەیەکی تەواو مەترسیداردایە بۆ گەیشتن بە چامپیۆلزیگ وەک تاکە دەستکەوتی ئەم وەرزەیان  و کلۆپ لەو بارەیەشەوە بۆ سکای سپۆرتس وتی: “ئەگەر بە شایستەگیی خۆت پێی بگەیت ئەوە شایەنی ئەوەیت، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە خۆمانم بینی شایەنی ئەوە نین کە ساڵی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاری بکەین.”

تیمەکەی کڵۆپ پاش هەفتەی 33 بە 54 خاڵ له ڕیزبەندی شەشەمی پریمەرلیگ دێت و، لە ئەگەری بردنەوەی ئیڤەرتۆن لە یارییە دواخراوەکەی، ئەوا ڕێز دێتە خوارەوە بۆ پلەی حەوتەم و شوێنەکەی ئێستایان بۆ کوڕانی کارلۆ ئەنچلۆتی چۆڵ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button