ئینگلتەرا

ئارتێتا تووڕەیە لە بڕیارە ناوبژیوانییەکان و ڤار

یاریگا- میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ پەستە له بڕیارە ناوبژیوانییەکانی یارییەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر ئیڤەرتۆن.

گەنەرز لە یارگای خۆیان 0-1 دووچاری شکست هاتن لەسەر دەستی کوڕانی کارلۆ ئەنچلۆتی و هێندەیتر باری یانە لەندەنییەکە قورستر بوو بۆ گەیشتن بە پلەکانی پەڕینەوە بۆ بە چامپیۆنزلیگ.

لە دوای یارییەکە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لەسەر گۆڵە هەژمار نەکراوەکەیان کە ڤار بە هۆکاری ئوفساید ڕەتی کردەوە، وتی: “ئۆفسایدەکە بە 15 چرکە پێش له هەژمارکردنی لێدانە سزاکە بوو، وە دوای نزیکەی 9 تا 10 پاس بوو! سەبارەت بە خودی ئۆفسایدەکەش، من 10 جار سەیری دیمەنەکەم کردەوە و بینیم نیکۆلاس پیپی  لە ئۆفسایددا نەبووە! سەرەڕای ئەستووری هێڵە کێشراوەکەیش، نازانم بوونی ئۆفسایدەکە لە کوێدا بوو؟!”

دوای هەفتەی 33ی خولەکە، ئارسیناڵ بە بە 46 خاڵەوە پلەی نۆیەمە و، ئیڤەتۆنیش کە یارییەک کەمتری ئەنجام داوە 52 خاڵی هەیە و پلەی هەشتەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button