ئه‌وروپائیسپانیا

پیکێ گاڵتە بە پێرێز دەکات

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا دوای کشانەوەی زۆربەی یانەکان لە خولی سوپەری ئەوروپا و هەڵپەسارندنی خولەکە، گاڵتە بە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و یەکێک لە خاوەنەکانی بیرۆکەی خولەکە دەکات.

بەرگریکارەکەی بلاوگرانا دوای شکستهێنانی پرۆەکە و هەڵپەسارندی بە شێوەیەکی کاتی و دەرچوونی زۆربەی یانەکانی بەشدرا لە خولەکە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەکو گاڵتەجاریەک بەرامبەر سەرۆکی شایانەکان نوسیویەتی ” شەوی رابردوو ئاهەنگگێڕان و ئەمڕۆش ناخۆشی و بێ دەنگی، ئێلچرینگیتۆ و فلۆرێنتینۆ ”.

شەوێک پێش هەڵپەسارندنی خولت سوپەری ئەوروپا، پێرێز لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی رایگەیاند هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەدەچێت، کەچی دواتر زۆربەی یانە بەشداربووەکان پاشەکشەیان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button