ئه‌وروپا

ئەلڤێس: ناهێڵین كڵاو لەسەرەكان تۆپی پێ تێك بدەن

یاریگا- 

دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكانی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس و پاریس سان جێرمانی پێشوو ساوپاولۆی ئێستا دژی بیرۆكەی دروستكردنی خولی سوپەری ئەوروپایە.

ئەلڤێس وێنەیەكی خۆی لەگەل لیۆنێل میسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داناوە و نووسیوویەتی:

”تۆپی پێ هەمیشە وەرزشێك بووە كە ژیانی خەڵكی گۆڕیوە ، ئێمە ڕێگە نادەین ئەم كڵاو لە سەرانە ئەم ئەگەرانە تێك بدەن كە گەنجەكانمان خەون بە گەورە بوونەوە دەبینن ، ئەوانەی ئەم خولەیان دامەزراندووە تەنها لە پێناوی پارەدا ئەو كارە دەكەن.

https://twitter.com/danialvesd2/status/1384235391213981713?s=21

شایەنی باسە 12 یانەی بەهێزی ئەوروپا خولی سوپەری ئەوروپایان دامەزراند كە ئەوانیش یانەكانی ( بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید و یوڤێنتوس و. ئینتەر میلان و ئەی سی میلان و مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد و. ئەرسیناڵ و تۆتنهام و چێڵسی و لیڤەرپولن).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button