ئه‌وروپائیسپانیا

ئەلڤێس: لە كاتێكی نایابدا دەژیم

یاریگا-

دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە لینارێس.

لینارێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یانەی میوان توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە ئەلڤێس ووتی: چاڤی پلانێكی نوێی بۆ یاریكردنم داناوە بۆ زیاتر كرانەوەی یاری ، لە نێوان باڵەكان و ناوەند یاریم دەكرد بۆ پڕ كردنەوەی بۆشاییەكان ، بە هەبوونی یاریزانی نایابەوە شتەكان ئاساتر دەبێت.

هەروەها ووتیشی: ئەوە ڕۆژێكی تایبەتە بۆ من لە ساتێكی نایاب و جادوویدا دەژیم ، ئەمڕۆ یاریەكی جوانمان ئەنجامدا و پێویستە تا كۆتا خولەك بجەنگیت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button