ئه‌وروپائیسپانیا

ئەلڤێس باس لە دوورخستنەوەی دەكات لەلایەن چاڤیەوە بۆ یاریەكانی یۆرۆپا لیگ

یاریگا-

كاردانەوەی دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەبارەت بە بڕیاری دوورخستنەوەی لەلایەن چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەكەیان بۆ یاریەكانی خولی ئەوروپی.

بەشێوەیەكی فەرمی ئەلڤێس لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكانی یۆرۆپا لیگ دوورخرایەوە.

سەبارەت بە بڕیاری دوورخستنەوەی ئەلڤێس ووتی: ڕاهێنەر خۆی باشتر دەزانێت ، من هەمیشە دەمەوێت تا ئەو ڕادەیەی كە دەكرێت یارمەتیان بدەم.

هەروەها ووتیشی: هاتووم شتێکی زیادە پێشکەش بکەم بۆ هێنانی پلەیەکی دیاریکراو لە پێشبڕکێ و ڕۆحێکی براوە، ئەگەرئەوەش بە دوورخستنەوەم بێت لە لیستەكە ئەوا هیچ كێشەیەك نیە ، ئەوانە قۆناغەكانی ژیانن و دەبێت قبوڵیان بكەین.

لە كۆتایشدا ووتی: من حەزم دەكرد بەشداری بكەم بەڵام نەكرا بەداخەوە تەنها لەلایەنە باشەكانەوە لێی دەڕوانم و بەردەوام دەبم لە ئەنجامدانی كارەكانم.

بابەتی زیاتر

Back to top button