ئه‌مریکاجیهانمۆندیال

ئەلڤێس: من شێرم و گرنگ نیە لە كام دارستانم

یاریگا-

دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی پوماسی مەكسیكی دووپاتیكردەوە هاندەران زیاتر لە خۆی باسی ئەگەری بەشداریکردنی لەگەڵ وڵاتەکەی دەکەن لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ.

ئەلڤێس دەڵێت “خەڵک زیاتر لە من باسی مۆندیال دەکەن، من پەیوەندیم بە پوماسەوە كرد بۆ ئەوەی باشترین شت ببەخشم و بە زەحمەت کاربکەم، ئەگەر ئەمە بمباتە مۆندیال، ئەوە زۆر نایاب دەبێت ”.

یاریزانە تەمەن 39 ساڵانەكە كە خاوەنی زۆرترین نازناوە لە مێژووی تۆپی پێدا بانگهێشتنەكراوە بۆ لیستی یارییە دۆستانەکانی بەرازیل لەگەڵ تونس و غانا، چونکە راهێنەری جەستەیی تیپەکە ڕایگەیاند، باری جەستەیی یاریزانەكە باش نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەزانم توانای چیم هەیە و گرنگیم لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا هەیە، من شێرم و گرنگ نییە لە کام دارستاندام”.

بابەتی زیاتر

Back to top button