ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

ساری دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

یاریگا
ماوریسیۆ ساری، راهێنەری ئیتاڵیا پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە کارگێری یانەی تۆتێنهام دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز، دواجار خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەکەیان دوورخستەوە و دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یانەیە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ماوریسیۆ ساری راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆس دەستیان بە گفتوگۆ کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو ناوبراو بەفەرمی وەکو راهێنەری یانە لەندەنیەکە دەست نیشان بکرێت.

ساری مانگی شەشی ساڵی رابردوو بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان لە راهێنەرایەتی یۆڤێنتۆس دوورخرایەوە و تاوەکو ئێستاش گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە ماوە، بەڵام بە رازی بوون بە راهێنەرایەتی تۆتێنهام، ئەو کات ناچارە گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە هەڵوەشێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button