ئیتاڵیا

لازیۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ساری راگەیاند

یاریگا-یانەی لازیۆ بەمزووانە گرێبەستی ماوریزیۆ ساری راهێنەر درێژدەکاتەوە.

کلاودیۆ لۆتیتۆی سەرۆکی یانەی لازیۆ ئاشکرایکرد لەگەڵ ساری راهێنەر رێککەوتوون بۆ دوو ساڵی دیکە لە یانەکە بمێنێتەوە.

لۆتیتۆ وتی “من پیاوێک دەبینم کە دەتوانێت لە جیهانی تۆپی پێ گۆڕانکاری دروستبکات ئەو بۆ تۆپی پێ دەژی و ئەگەر کەسێک پێی وابێت کارەکەی لە مەترسیدایە ئێوە هەڵەن چونکە  رەزامەندیم نیشانداوە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە “.

ئەم لێدوانەی لۆتیتۆ لە کاتێکدایە، لازیۆ لە خولی ئیتاڵی ئاستی وەک پێویست نیە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیدان. لە کۆتا پێنج یاریشدا تەنها یەک بردنەوەیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button