ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: ساری بووە راهێنەری یانەی لازیۆ

Korek Telecom

یاریگا
ماوریسیۆ ساری، راهێنەری ئیتاڵی بەشێوەیەکی فەرمی وەکو راهێنەری یانەی لازیۆی ئیتاڵیا دەست نیشان کرد.

هەژماری فەرمی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵی دەست نیشانکردنی ساری وەکو راهێنەری یانەکەیان بە دانانی جگەرەیەک پشت راستکردەوە، لەلایەن خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە ئەو راهێنەرە تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی لازیۆی پێ راسپێردراوە.

هەفتەی رابردوو ئینزاگی راهێنەری پێشووی لازیۆ بەفەرمی وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە هێنا و وەکو راهێنەری یانەی ئینتەر میلان دەست نیشانکرا و کارگێری یانەکەی رۆمای پایتەختیش بریاریاندا ساری وەکو شوێنگرەوەی دەست نیشان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!