ئیتاڵیا

لازیۆ لە ساری نزیک دەبێتەوە

یاریگا-یانەی لازیۆی ئیتاڵی و ماوریزیۆ ساری یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان بەشێوەیەکی ئەرێنی بەکۆتا هێنا.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ساری یەکێکە لە کاندیدەکان و یانەکە چەند بژاردەیەکی دیکەشی لەبەردەم دایە. لازیۆ موچەی ٢.٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ راهێنەرەکەی پێشووی ناپۆلی، چێڵسی و یوڤێنتۆس دیاریکردووە بەڵام ئەو داوای ٤ ملیۆنی کردووە.

یەکێکی دیکە لە بژاردەکانی لازیۆ بۆ جێگرتنەوەی  سیمۆن ئینزاگی  نونۆ ئێسپیریتۆی راهێنەری پێشووی وۆلڤەرهامپتنە.

لازیۆ بەدوای راهێنەرێک دەگەڕێت پاش پەیوەندیکردنی سیمۆن ئینزاگی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە..

بابەتی زیاتر

Back to top button