ئیتاڵیا

ساری باسی هۆکاری شکستەکە گەورەکەیان دەکات

یاریگا-ئەمڕۆ لازیۆ لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا تووشی شکستێکی گەورەهات و راهێنەرەکەیان روونکردنەوە دەدات.

تیمەکەی ماوریزیۆ ساری  هەفتەی پێشوو توانی شکست بە رۆمای خۆزێ مۆرینهۆ بهێنێت بەڵام ئەمڕۆ ٣-٠ بەرامبەر بۆلۆنیا دۆڕان.

ساری دوای یارییەکە وتی “ئێمە لە بارێکی خراپدا دەستمان پێکرد و لە هەموو رووییەکەوە بەتاڵ بوون، بۆلۆنیا زیندووبون و ئامادەبوون بە پێچەوانەی ئێمە”.

مەبەست لە قسەکانی ساری، یاری خولی ئەورووپا بوو رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە رووسیا و دواتریش لەگەڵ گەڕانەوەدا راستەوخۆ بەرەو بۆلۆنیا گەشتییان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button