ئیتاڵیا

چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا چاویان لەسەر ئەستێرەیەكی میلانە

یاریگا- 

چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا چاویان لەسەر یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیە.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هەوڵی بەدەستهێنانی هاكان. چالهانئۆگلۆی توركی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەدات ، لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

گرێبەستەكەی چالهانئۆگلۆ لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و تا ئێستا گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی پاریس هەولی بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانە توركیەكە دەدات شانبەشانی هەریەك لە یانەكانی مانچێستەر یونایتد ویوڤێنتوس و ئینتە میلان.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە بریكاری كارەكانی یاریزانەكە پێی باشە لە میلان بمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button