چامپیۆنزلیگ

باشترین یاریزانی هەفتەی پێشووی چامپیۆنسلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا-

باشترین یاریزانی یاریەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرا.

پێگەی فەڕمی یوفا نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە باشترین یاریزانی یاریەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرد.

هەریەك لە نەیمار دا سێلڤا و كارلۆس كاسیمیرۆ و كریستیان پۆلیسیچ و ئیلكای گوندۆگان كێبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتەكەیان دەكرد.

نەیمار توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لە یاریەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن و توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button