چامپیۆنزلیگ

كلۆپ یەكسان بوونەكەیان لەگەل ڕیاڵ مەدرید دەخاتە ئەستۆی محەمەد سەڵاح

یاریگا- 

یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پێی وایە تۆماركردنی گۆڵ لە سەرەتایی یاریەكە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەتەواوی یاریەكەی دەگۆڕی.

ڕیاڵ مەدرید توانی لیڤەرپول بكاتە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە ئەنجامی هەردوو یاری سێ بە یەك بۆ ڕیاڵ مەدرید.

لە خولەكەكانی سەرەتایی یاریەكەدا سەڵاح هەلێكی گۆڵكردنی ئاسانی لەدەستدا.

لە دوای یاریەكە كلۆپ ووتی: بۆ ڕیاڵ مەدرید ناخۆش بوو لە سەرەتاوە ئێمە باش بووین و هەلی گۆڵكردنی زۆرمان درووست كرد ، ئەگەر لە یەكێك لەو هەلانە گۆڵێكمان تۆمار بكردایە ئەوا یاریەكی كراوە دەبوو.

سەبارەت بە محەمەد سەڵاح ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ووتی: زۆر جار سەلاح ئەو جۆرە هەلانە زۆر بە باشی تەواو دەكات ، هەلی گۆڵكردنی زۆرمان لەدەستدا ، بەلام ئێمە تۆپی پێیەكی باشترمان لەوان پێشكەش كرد.

هەروەها ووتیشی: یاری هاتنمان نەدۆڕاند ، ئێمە هەر لە یاری چوون لە مەدرید دۆڕاندمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button