چامپیۆنزلیگ

خلێفی باس لە داهاتووی نەیمار دەكات

یاریگا-

ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی متمانەی بە نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی هەیە كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یانەكە بمێنێتەوە.

لە لێدوانیدا بۆ سكای ئیتاڵیا خلێفی ووتی: لەو باوەڕەدام نەیمار لێرە لە پاریس دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ.

گرێبەستەكەی نەیمار لەگەل یانە فەڕەنسیەكە لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت.

نەیمار توانی ئاستێكی بەرز لە یاری یانەكەی بەرامبەر بایرن پێشكەش بكات و بە باشترین یاریزانی یاریەكە دەستنیشانكرا ، توانی یانەكەی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button