ئیسپانیا

سێرجیۆ رامۆس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هات

ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کاپتنی یەکەمی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە.

رامۆس لە ئێستادا پێکانی هەیە و لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە، بەر لە سێ  رۆژ بە ماسکەوە لەسەر کورسی هاندەران دەرکەوت بۆ یاری کلاسیکۆ و ئەمڕۆ راگەیەندرا ناوبراو تووشی ڤایرۆسەکە هاتووە.

بەڵام روون نیە کە ئایا بەرکەوتنی لەگەڵ یاریزانەکانی دیکەدا هەبووە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button