چامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەژماری فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چوار یاریزانی وەك پاڵێوراو بۆ باشترین یاریزانی هەفتە هەلبژارد.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ:

– كیڤن دی برۆین ، توانی ئاستێكی بەرز بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند پێشكەش بكات و لە كۆی دوو گۆڵی یانەكەی توانی گۆڵێك تۆمار بكات.

– ڤینیسیۆس جۆنیۆر ، توانی هاوكاری یانەكەی بكات بۆ بردنەوە لە لیڤەرپول و لە كۆی سێ گۆڵی مەدرید دوو گۆڵی تۆمار كرد.

– جۆرجینهۆ ، توانی ئاستێكی بەرز لە بردنەوەیان بەرامبەر پۆرتۆ پێشكەش بكات و توانی گۆڵێك درووست بكات.

– كیلیان مباپێ ، توانی ئاستێكی نایاب بەرامبەر بایرن میونشن پێشكەش بكات و دوو گۆڵی لە كۆی سێ گۆڵی یانەكەی تۆمار كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button