ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار

Korek Telecom

یاریگا- 

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار بڵاوكردەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ئیبار دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.

لە لیستەكەدا تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی دەبیندرێت كە پێشتر لەگەل هەلبژاردەكەی تووشی پێكان هات بوو و هەریەك لە سێرجیۆ ڕامۆس و ئیدین هازارد و فیدریكۆ ڤاڵڤێردی و دانی كارڤاخال لە لیستەكەدا نابیندرێن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ڤاران ، ناچۆ مارسێلۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، میندی ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ئیسكۆ ، ئاریباس ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤاسكێز ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ڕۆدریگۆ.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی سێیەمی لالیگا دێت بە كۆكردنەوەی 60 خال و بە جیاوازی شەش خاڵ لە ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دوورە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!