ئیتاڵیا

ئینتەر بە ناچاری لوکاکوی خستە لیستی فرۆشتنەوە و نرخەکەشی دیاری کرد

یاریگا- یانەی ئینتەر میلان وەک ئامادەکارییەک بۆ فرۆشتنی لە هاویندا، نرخی خستە سەر ڕۆمیلۆ لوکاکۆ.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە ئینتەر ناچارە لە میرکاتۆی هاوینەدا دوو لە ئەستێرە دیارەکانی بفرۆشێت.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردۆتەوە کە کۆمپانیای سۆنینگی خاوەنی یانەکە، لەپێناو ڕایی کردنی کارەکانی ئەم وەرزەی نێرازۆری، هەڵدەستێ بە قەرز هێنان و پاشانیش بۆ دانەوەی قەرزەکان و دەستکەوتنی بڕە پارەیەک ئەوا لە باشترین یاریزانەکانی ئینتەر دەفرۆشێت.

هاوکات ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لەگەڵ ئەوەی چەند یاریزانێکیتر لەژێر هەڕەشەی ڕۆشتندان، بەڵام تا ئێستا ئینتەر تەنها بەهای لوکاکوی دیاری کردووە ئەویش خۆی دەدات لە 120 ملیۆن یۆرۆ.

دەنگۆ هەیە یانەکانی بارسێلۆنا و مان ستی نیازیان لە گواستنەوەی گۆڵکارە بەلجیکیەکە هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button