ئه‌وروپائیسپانیا

” هەوڵ دەدەم بۆ کلاسیکۆ ئامادەبم ”

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا دوای دوورکەوتنەوەی بە هۆی پێکان، چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاکان.

بەرگریکارەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا سەبارەت بە وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان دەڵێت ” هەوڵ دەدەم بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەبم، رۆژ لە دوای رۆژ پێکانەکەم باشتر دەبێت و چەند رۆژێکیشە دەستم بە راهێنانەکان کردووەتەوە و هیوادارم کە بتوانم بە باشی بۆ ئەو یارییە ئامادەبم ”.

پیکێ ماوەیەک بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە و لە دوێنێوە بەشداری راهێنانانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید، کە بریارە 10ـی ئەم مانگە بکرێت بە تەواوەتی ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button