جیهان

مەقدۆنیا 20 ساڵ ئەڵمانیا بەرەو دواوە دەگەڕێنێتەوە

یاریگا-

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تووشی شكستێكی سەخت و چاوەڕوان نەكراو هات بەرامبەر مەقدۆنیا لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

ئەڵمانیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مەقدۆنیای كرد و یاریەكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك دۆڕاند لە پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی.

تۆڕی سكای سپۆرتس ئەوەی ئاشكرا كرد شكستەكەی ئەڵمانیا یەكەم شكستی بوو لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا.

پێش ئەم شكستە كۆتا شكستی مانشافت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2001 كاتێك بەرامبەر ئینگلتەرا 5-1 شكستیهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button