ئه‌ڵمانیائیتاڵیائینگڵته‌را

یانەیەکی ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی ئەگوێرۆ هاتە سەر هێڵ

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری مێژوویی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دوای یەکلایی کردنەوە داهاتووی خۆی، وەرزی داهاتوو ئەو یانەیە جێدێڵیت و درێسی یانەیەکی دیکە لەبەر دەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا ئاشکرای کردووە کە گۆڵکارە ئارجێنتیناییەکەی ستیزن، بووەتە ئامانجی یەکەمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا و ئەو یانەیە ئامادەیە بۆ وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، لە کاتێکدا بارسێلۆناش هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات، هەرچەندە دەنگۆی ئەوەش هەیە کە رۆناڵ کومان راهێنەری ئەو یانەیە رازی نابێت بە گواستنەوەی و داوای مێمفیس دیپای هاونیشتیمانی دەکات.

ئەگوێرۆ کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی تەواو دەبێت و لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتە رێکەوتن، بۆیە وەرزی داهاتوو دوای 11 ساڵ یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button